رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر شوێن لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان

لە کاتی دەستپێکردنی مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد.
فڕۆکەکانی جەنگی سەهیۆنی چەند هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر شارۆچکەکانی قەلیلە و ئەنسار لە باشووری لوبنان و ناوچەی نێوان جەنەتە، باریش و مەعروب ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ئەلمەیادین، سوپای داگیرکەر هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ناوچەی رووبار لە نێوان هەردوو شارۆچکە ئەنجام داوە.
سوپای داگیرکەر هێرشێکی دیکەی بۆ سەر گوندەواری هەرمەل لە ناوچەی بەقاعە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجام دایەوە.
سوپای داگیرکەر دوێنێ شەو هێرشێکی دیکەی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچکەی قوسایە لە ڕۆژهەڵاتی بەقاعە ئەنجام دایەوە.
هەروەها داگیرکەران لە شارۆچکە خولە لە باشووری لوبنان لە ناوچەیەک نزیکەی سنوور تەقەی کردە ئۆتۆمبێلێک. لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبوو.
سوپای داگیرکەر ڕۆژی شەممە ئیدعای کردبوو کە حزب الله بۆ گواستنەوەی چەک بۆ ناو لوبنان ئەو ناوچەیانەی بەکار دەهێنێت و سنووری نێوان لوبنان و سوریای کردبوو ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندنی باڵا لە کەرتی غەززە سەرەڕای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی کۆمەڵکوژی سەهیۆنییەکانەوە هاتە ئاراوە، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.